به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌يزانيوه 11 تا 18 بژمێرێت منداڵه چوار ساڵه‌كه‌ى خۆى كوشت
K24 – هه‌ولێر:
راپۆرته رۆژنامه‌وانييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، باوكێك هه‌وڵيداوه منداڵه چوار ساڵييه‌كه‌ى فێرى هه‌ژمار كردن بكات و به هۆى ئه‌وه‌ى نه‌يزانيوه له 11 تا 18 بژمێرێت، منداڵه‌كه‌ى خۆى كوشتووه.
نوراداهـ، (34 ساڵ)، دواى ده‌ستگيركردنى له لايه‌ن پۆليسه‌وه دانى به‌وه‌دا ناوه منداڵه چوارساڵه‌كه‌ى كێشاوه به ديواردا و دواى داويه‌تى به زه‌ويدا و به پێ چووه‌ته سه‌رى، منداڵه‌كه به سه‌ختى بريندار بووه و دواى چوار رۆژ مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه به هۆى كاريگه‌رى برينه‌كانييه‌وه گيانى له ده‌ستداوه.
دادگاى باڵاى تاوان له سه‌نگافووره، گوێبيستى دانپێدانانى ئه‌و باوكه بووه و پرۆسه‌ى دادگاييكردنه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌بردووه.