دیارییه‌كی مێسی، عه‌ره‌به‌كانی میسر توڕه ده‌كات
ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی MBCـدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێڵاوه‌كان به‌خشیوه‌ته پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی له وڵاتی میسر، ئه‌م كاره‌ی مێسی ـیش كاردانه‌وه‌ی توندی به دوای خۆیدا هێنا و له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی زۆری كرایه سه‌ر.
هۆكاری توڕه‌بوونی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێڵاو به‌شتێكی پیس وه‌سف ده‌كه‌ن و بۆ لێدان و تێگرتنی له كه‌سانی خراپ به‌كارده‌هێنن، بۆیه ئه‌م دیارییه‌ی مێسی كه پێڵاوه‌كانییه‌تی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له توندترین كاردانه‌وه‌یشدا، یه‌كێك له پێشكه‌شكاره‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنێكی میسر كه پێڵاوه‌كانی به‌رز كردۆته‌وه ده‌ڵێت: منیش ئه‌مه پێڵاوی منه و ئه‌گه‌ر مێسی ببینم تێی ده‌گرم.
وته‌بێژێكیش له فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان پێویستیان به‌م جۆره خێرانه نییه، باشتروایه مێسی ئه‌و پێڵاوانه‌ی خۆی بۆ وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه كه پڕیه‌تی له هه‌ژار.