هه‌واڵێكی خۆش بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید
K24 ـ مه‌درید
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا، باس له پێكهاته‌ی یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌كرێت كه رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له یاریگه‌ی كامپ نوو رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا، سێرجیۆ رامۆس كه تووشی پێكان هات بوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستی به مه‌شقه‌كانی به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كردووه، دواتر به ته‌نیاش مه‌شقی تایبه‌تی كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئومێدێكی زۆری هه‌یه كه ئه‌و یاریزانه به‌شداریی یاریی كلاسیكۆ له به‌رانبه‌ر بارسێلۆنا بكات.
بریاروایه رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له كات 9:30ـی شه‌و یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌درید بكات، له ئێستایشدا یانه‌ی شاهانه به جیاوازی 10 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی لالیگا دووره.