پەرلەمانی ئەورووپا داوا دەكات ڤیزا بدرێت بە پەناخوازان
K24 - ھەولێر:
په‌رله‌مانی یەكێتی ئه‌ورووپا رایگەیاند، بۆ ئەوەی خەڵكی ناچار نەبێت ژیانی بخاتە مەرسیەوە دەبێ ڤیزای مرۆیی بدرێت ب پەناخوازان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا بڵاویكرده‌وه: " بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناچار نه‌بێـت له رێگه‌ی كۆچی نایاسایی ژیانی بخاته مه‌ترسیه‌وه، ده‌بێت باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌كان، ڤیزای مرۆیی بده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن".
راگه‌یه‌ندراوەكە، كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پڕۆژەکە ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه 46 ده‌نگی به‌ڵێی به‌ده‌ستهێناوه، له به‌رامبه‌ردا چوار ده‌نگی نه‌خێر و حه‌وت ئه‌ندام په‌رله‌مانیش ده‌نگیان نه‌داوه.
بەگوێرەی پڕۆژەکە، پێویستە سنووری جوگرافی بۆ هه‌ڵگرانی ئه‌و ڤیزایه دیاری بكرێت و نۆ مانگ پێش سەفەركردن، داوای ڤیزا بكەن.
ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی دووساڵی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتیانی رۆژھەڵاتی ناوەراست، بە تایبەتی لە عێراق و سووریا بەھۆی قەیرانی سیاسی و دارایی روویان لە وڵاتانی ئەورووپا كردووە، چەندین پانابەریش لە رێگا نا یاساییەكاندا گیانیان لە دەستداوە.