توێژینه‌وه‌یه‌ك: خواردنه‌وه‌ی كافایین له‌لایه‌ن پیاوانیشه‌وه رێژه‌ی له‌بارچوونی هاوسه‌ره‌كانیان زیاد ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی له بارچوونی كۆرپه‌له‌كانیان، ئافره‌تان ده‌زانن له ماوه‌ی دووگیانبوونیاندا ئه‌گه‌ر پێش ئه‌ویش نه‌بێت پێویسته قاوه‌خواردنه‌وه كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ داوا له پیاوه‌كانیشیان ده‌كات ئه‌و خواردنه‌وانه كه‌مبكه‌نه‌وه كه كافایین تێدایه.
توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندوویه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن منداڵیان ببێت و رۆژانه زیاتر له دوو كووپ قاوه یان هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی دیكه كه كافایینی تێدابێت ده‌خۆنه‌وه، مه‌ترسیی له بارچوونی كۆرپه‌له‌كانیان به رێژه‌ی 74% زیاتر ده‌بێت به به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی كه قاوه و چا و سۆدا و خواردنه‌وه‌كانی دیكه بۆ ده‌ستكه‌وتنی وزه ناخۆنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و پیاوانه‌ش كه رۆژانه زیاتر له دوو كووپ خواردنه‌وه‌كانی كافایینیان تێدایه ده‌خۆنه‌وه و هاوسه‌ره‌كانیان هه‌وڵی دووگیانبوون ده‌ده‌ن، هاوسه‌ره‌كانیان دووچاری هه‌مان ئاست و رێژه‌ی له‌بارچوونی كۆرپه‌له‌كانیان ده‌بنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌یه وایه كه ئافره‌ته‌كه خۆی ئه‌و خواردنه‌وانه بخواته‌وه.
جێرمین باك لویس له په‌یمانگای نیشتمانیی بۆ ته‌ندروستی منداڵ و په‌ره‌پێدانی مرۆڤ له ویلایه‌تی ماریلاندی ئه‌مریكا گوتی: "ناڵێین پێویسته ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافایین تێدایه نه‌خورێنه‌وه".
جێرمین باك لویس گوتیشی: "به‌ڵام داتاكانمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی به‌رده‌وامن له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافایین تێدایه ده‌بێت رۆژانه كه‌متر له 3 كووپ له‌و خواردنه‌وانه بخۆنه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌وه نه‌بووینه‌وه كه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك یان دوو كووپ مه‌ترسیی له‌بارچوون زیاتر ده‌كات".
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز، زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكنه‌كه‌وتوون كه كافایین چۆن كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر له‌بارچوون، به‌ڵام له‌وانه‌یه كافایین كاربكاته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی هێلكۆكه‌كان له ئافره‌تان و سپێرم له پیاوان، له‌وانه‌شه كاربكاته سه‌ر مانه‌وه‌ی هێلكۆكه پیتێنراوه‌كه و توانای كۆرپه‌له بۆ گه‌شه‌كردن له ناو منداڵدانی ئافره‌تدا.
بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌ران كاریگه‌ریی شێوازی ژیان له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی له‌بارچوون بخه‌مڵێنن، جێرمین باك لویس و هاوڕێكانی له تێكساس و مێشیگان به درێژایی 7 حه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووگیانی چاودێری 344 پیاو و هاوسه‌ره‌كانیان كردووه.
هه‌موو به‌شداربوان له‌و توێژینه‌وه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تایبه‌ت به نه‌ریتی رۆژانه‌یان له جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحوولیه‌كان و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافایین تێدایه داوه‌ته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه له بڵاوكراوه‌ی خولی (فێرتیلیتی ئه‌ند ستریلیتی) بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "له ماوه‌ی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌دا، 98 ئافره‌ت واته به رێژه‌ی 28% كۆرپه‌له‌كانیان له بارچووه".
ئێستا پزیشكان ئامۆژگاریی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت منداڵیان ببێت ئه‌و پڕۆسه‌یه دوانه‌خه‌ن به تایبه‌تی كه ته‌مه‌نیان له 35 ساڵ زیاتره، ئێستاش پێویسته له‌سه‌ر پیاوان شتێكی نوێ بۆ لیستی ئامۆژگارییه‌كان زیاد بكه‌ن ئه‌ویش "ئه‌و خواردنه‌وانه كه‌مبكه‌نه‌وه كه كافایین تێدایه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح