سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵی هه‌مواركردنی ده‌ستوور ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند به‌رده‌وام نابێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوور، به گوێره‌ی مادده‌یه‌كی ده‌ستووره هه‌مواركراوه‌كه ره‌گه‌زنامه له‌و فه‌ره‌نسییانه وه‌رده‌گیرێته‌وه كه به تۆمه‌تی تیرۆر ئیدانه‌ده‌كرێن.
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری هه‌فتانه‌دا فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: "هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆن پێداچوونه به ده‌ستوور ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته، بڕیارمدا سنوورێك بۆ ئه‌و راجیاوازییه دابنێم".
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی دابه‌شكرد و به درێژایی چه‌ند مانگێك گفتوگۆی گه‌رمی وروژاند.
ره‌خنه‌گرانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتیان: "ئه‌و رێوشوێنه نا كارا و ته‌واو ره‌مزییه".
دوای سێ رۆژ له‌و هێرشانه‌ی له 13 تشرینی دووه‌می رابردوو كرانه سه‌ر پاریس، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌و پلانه‌ی راگه‌یاند.
ژان پیێر رافاران سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی سه‌ر به ره‌وتی پارێزگاران به ته‌له‌فزیۆنی (ئه‌ی-تیلێه) گوت: "سه‌رۆك لێدانێكی له هاوڕێ سیاسییه‌كانی به‌ركه‌وت...ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك به‌سه‌ر هێزه تایبه‌ته‌كانی رووبه‌ڕوی ته‌حه‌دا بووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح