ئۆباما: رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان

K24 - هه‌ولێر:

باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریكا ده‌ڵێت: "وردترین و بەربڵاوترین بەدواداچوون بۆ چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكەین و رێگە نادەین ئەو وڵاتە لەدروستكردنی چەكی ئەتۆمی نزیكیش ببێتەوە".

ئۆباما، لە ژمارەی رۆژی پێنجشەممەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی وتارێكی نووسیوە، كه‌ تێیدا باس لەوە دەكات، ئێرانی خاوەن چەكی ئەتۆمی گەورەترین مەترسییە بۆسەر بەرژه‌وەندییەكانی ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی لەناوچەكەدا.

ئۆباما له‌ وتاره‌كه‌یدا دەڵێت: "وردترین و بەربڵاوترین چاودێریان خستۆتە سەر چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران و رێگە نادەن ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی".