به ڤیدیۆ.. هونهرمهندێكی عهرهب سبهی دهبێته كورد
K24 - ههولێر:
ھونەرمەندی ناسراوی ئیماراتی حوسێن ئەلجسمی، كە باڵیۆزی یو ئێنە بۆ نیازپاكی، ئەمرۆ ئێوارە گەییشتە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لە لایەن پارێزگاری ھەولێرەوە پێشوازیی لێكرا.
بۆ كردنەوەی سێیەمین كەمپی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان لە بەحركە كە لەلایەن مانگی سووری ئیماراتی دەكرێتەوە، ئەلجسمی بە كوردستان 24 ی گوت، ھاتنی بۆ كوردستان ھێنانی پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی دەوڵەتی ئیماراتە بۆ خەڵكی كوردستان و ئاوارە سوورییەكان و گوتی: "دەمەوێ وەك ھونەرمەندێك رۆڵم ھەبێت لە یارمەتیدانی ئاوارەكان و شانازیش دەكەم كە ھاتووم بۆ سەردانی ئاوارەكان لە ھەرێمی كوردستان".
ههروهها گوتی: "حەزم لە مۆسیقای كوردییەو زۆریش گوێم لێگرتووە، زۆر ھاوڕێی كوردم ھەن كە زۆر خۆشەویستن لەلام و شانازیش دەكەم ئەگەر رۆژێك گۆرانی بە كوردی بڵێم، شانازی دەكەم كە ھاتوومەتە كوردستان كە تەنیا ئاشتی و خۆشەویستیم لێ بینیوە".
جهسمی گوتیشی: "حەزم لە مۆسیقای كوردییەو زۆریش گوێم لێگرتووە، زۆر ھاوڕێی كوردم ھەن كە زۆر خۆشەویستن لەلام و شانازیش دەكەم ئەگەر رۆژێك گۆرانی بە كوردی بڵێم، شانازی دەكەم كە ھاتوومەتە كوردستان كە تەنیا ئاشتی و خۆشەویستیم لێ بینیوە".
سبەی یاری كلاسیكۆی نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریال مەدریدی ئیسپانییە، ھونەرمەند حوسێن ئەلجسمی كە خاوەنی گۆرانییەكە لەسەر بەرشەلۆنە، بە كوردستان 24 دەڵێت ئەو سبەی ھاندەری كوردستان و دەبێتە كورد گوتی: "نامەوێ وەڵامی ئەوە بدەمەوە كە بەیانی ھاندەری كام یانەم، بەلام بەیانی من دەبمە كوردو پشتگیری كوردستان دەكەم".