وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: ئاشتی و ئامانجه‌كان لە سووریا بە بێ كورد بەدی نایە
K24 - مۆسكۆ:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگەیاند، هه‌ر كارێك به‌بێ كورد لە سووریا ئه‌نجامبدرێت، ئاشتی و ئامانجه‌كان به‌دی ناهێنێ.
له كۆنگرەی رۆژنامەوانی هه‌فتانه‌ی وه‌زاره‌تی كارووباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كه له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو له وه‌ڵامی پرسیارێكی (كوردستان24) دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی رووسیا له بارەی ره‌تكردنه‌وه‌ی نه‌خشه رێگای ستیڤان دیمستۆرای نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، له لایه‌ن پارته كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ماریا زه‌خارۆڤه گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: "هه‌ر كارێك به‌بێ نوێنه‌رایه‌تی كورد لە سووەیا ئه‌نجامبدرێت، چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و ئامانجه‌كان به‌دی ناهێنێ.
ماریا زه‌خارۆڤه، گوتیشی: "نابێ گرووپه جیاوازه‌كانی سووریا ئیستیفزاز بكرێن، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه نراون بۆ فیدڕاڵی و بابه‌تی دیكە، به‌ڵكو ئێستا پێویسته پرۆسه‌ی سیاسی به‌گه‌ڕبخرێته‌وه".
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "ئەوەی ئێستا دەڵێم ئێمه هه‌میشه گوتوومانه و رووبه‌رووقسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئەوەیە هاو‌كارانمان لەوە تێگه‌یشتوون، هه‌ر كارێك به‌بێ نوێنه‌رایه‌تی كورد ئه‌نجام بدرێت، چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و ئامانجه‌كان به‌دی ناهێنێ له سووریا".
ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو پارتە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاند، نەخشە رێگای ستیڤان دیمستۆرا نێرەدەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا رەتدەكەنەوە، چونكە لەو نەخشە رێگایەدا تایبەتمەندییەكانی گەلی كورد وەك نەتەوەی سەرەكی رەچاو نەكراوە.