كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی 8 هه‌زار كرێكار ده‌رده‌كات
K24 – ھەولێر:
كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌وه‌ی له بازنه‌ی ركابه‌ری ئه‌یه‌رباسی فه‌ره‌نسی ده‌رنه‌چێت، بڕیاریدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه گشتیه‌كانی به بڕی 1 ملیار دۆلاری ساڵانه و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 8 هه‌زار كرێكار ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كاته‌وه.
به گویره‌ی پلانی كۆمپانیاكه، ته‌نها له به‌شی بازرگانی فڕۆكه‌وانی كۆمپانیاكه‌دا 4 هه‌زار كرێكار ده‌رده‌كرێن، هه‌روه‌ها له تاقیگه‌كان 500 كرێكار ده‌رده‌كرێن.
هه‌ندێك سه‌رچاوه به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، كه كۆمپانیای بۆینگ نیازی هه‌یه 10 % كرێكاره‌كانی خۆی كه ده‌كاته 8000 كارمه‌ند ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكاته‌وه.
دوگ ئه‌ڵته‌ر، گوته‌بێژی كۆمپانیای بۆینگ به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، شتێك له ئارادا نیه بۆ كه‌مكردنه‌وه ژماره‌ی كرێكاران، به‌ڵام ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه كه خه‌رجیه‌كان به گشتی كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری كه‌متری ده‌بێت له‌سه‌ر كرێكاره‌كان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆمپانیای بۆینگ له باشترین دۆخی 100 ساڵی رابردووی خۆییدایه له ڕووی به‌رهه‌م و بڵاوبوونه‌وه، بەڵام ده‌یه‌وێت كه‌متر له جاران كرێكاری هه‌بێت تا قازانجه‌كانی زۆر و خه‌رجیه‌كانی كه‌متربن.
كۆمپانیای بۆینگ ی ئەمریكی تایبەت بە فڕۆكەوانی لە ساڵی 1916 دامەزراوە، بارەگای سەرەكی لە ویلایەتی شیكاگۆیە لە ئەمریكا.