سوپای سووریا گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ ده‌دۆزێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای سووریا، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وی شاری ته‌دمور (پاڵمێرا)ی مێژوویی و ده‌رهێنانی له ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعش، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی له‌و شاره دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریا به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه 42 رووفاتی تێدایه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه گوللـه‌باران كراون و كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكردووه، له‌نێوان گۆڕه‌كه به كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، رووفاتی سه‌ربازانی سوپا، هاووڵاتی سڤیل و سێ منداڵیشی تێدایه، كه پێده‌چێت منداڵه‌كان ئه‌ندامانی خێزانی سه‌ربازه‌كان بن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سه‌ربازییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌دان، به‌شێكیان سه‌ربڕدراون و به‌شێكی دیكه‌شیان گوللـه‌باران كراون و له ئێستاشدا ناسنامه‌ی هه‌ندێك له‌و رووفاتانه‌یان ناسیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه، له‌ناوچه‌ی "جاهزیه" دۆزراوه‌ته‌وه، كه ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه به نیشته‌جێكردن سه‌ربازانی سوپای سووریا له‌و شاره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له كاتی هاتنی داعش بۆ ته‌دمور، زیاتر له 280 كه‌س به ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه كوژران.