پارێزگاری كه‌ركووك پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
K24 - كه‌ركووك:
بە بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا، نەجمەدین کەریم پارێزگاری كه‌ركووك، پۆستی فەرماندەی پۆلیسی کەرکووکی یەکلایی کردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی نووسراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پێویستە ناوی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە، لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکەوە بێت, پارتی دیموکراتی کوردستانیش، لەسەر ئەم پۆستە قسەی خۆی ھەیەو سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە.
پۆستى فه‌رمانده‌ى گشتى پۆلیسى كه‌ركوك كه له رابردوودا له نێوان یه‌كێتى و پارتى زۆرترین مشتوومڕى له سه‌ر كراوه نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركوك به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا یه‌كلایی كرده‌وه.
له ئێستادا، ئه‌و پۆسته ئێستا به وه‌كاله‌ت له لایه‌ن عه‌مید خه‌تاب عوومه‌ر له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى به‌رێوه ده‌برێت.
پێشتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له رێگه‌ى نووسراوێكه‌وه داواى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كرد ناوى 3 كاندید بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكییان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرێت , سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بێ ئاگایی خۆى له ناردنى ناوه‌كان له لایه‌ن پارێزگارى كه‌ركوكه‌وه نیشان ده‌دات.
به پێى زانییارییه‌كانى كوردستان 24 پارێزگارى كه‌ركوك هه‌ریه‌ك له عه‌مید محمد قادروو عه‌مید سمكۆباوه‌یی و عه‌مید خه‌تاب عوومه‌رى بۆ ئه‌و پۆسته كانیدكردووه كه هه‌رسێكییان له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتین .
هه‌ر به‌پێى زانییارییه‌كانى كوردستان 24 پارتى دیمووكراتى كووردستانیش ناوى 3كاندیدى بۆ ئه‌و پۆسته ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق كردووه كه هه‌ریه‌كه له عه‌مید رووكن ئه‌یادوو عه‌مید سامان تاڵه‌بانى و عه‌مید فه‌همین به‌ڵام هه‌رسێكییان
ره‌تكراوه‌نه‌ته‌وه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتى سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته.
له شارى كه‌ركوك نزیكه‌ى 10 پۆست و سه‌رۆك به‌ش به‌هۆى ململانێى نێوان پارتى و یه‌كێتییه‌وه به وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێن و تا ئێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه , هه‌ر به هۆى ئه‌و ململانێییه‌ى نێوانییان تا ئێستا چه‌ند پۆستێكى هه‌ستییار له برى كوورد دراوه‌نه‌ته تووركمان یان عه‌ره‌ب.