چه‌كی قورسی كورد هێز و بازووی پێشمه‌رگه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، له باره‌ی پڕچه‌ككردنی دوو لیوای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌و بیرۆكه هی ساڵی رابردوو بوو و پێشتریش له‌باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قسه‌مان له باره‌یه‌وه كردووه.
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پڕچه‌ككردنی ئه‌م هێزه، باشترین وه‌به‌رهێنانه بۆ ئه‌مه‌ریكا، چونكه تاكه هێزه سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به‌سه‌ر داعشدا وه‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، روونیشیكرده‌وه، جیا له‌وه‌ی پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه، له ئێستادا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له قه‌یرانێكی قووڵی داراییدایه و له‌م رووه‌وه‌ش پێویسته هاوكاری بكرێت.
ئاری هه‌رسین گوتی: "ئه‌و دوو لیوایه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 4 هه‌زار پێشمه‌رگه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ندێك زانیاری هه‌یه ناتوانرێت بدركێنرێت و زانیاری هه‌واڵگرین".
له باره‌ی پێدانی ئۆتۆمبێلی زریپۆشی "باجه‌ڕ" گوتی: "چه‌ند ئۆتۆمبێلێك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ كورد ره‌وانه كرابوو له جۆری باجه‌ڕ، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غدا سه‌رجه‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی لێده‌رهێنرا ئینجا راده‌ستی كوردستان كرا".