نەمسا سەربازی زیاتر لە سنوورەکانی جێگیر دەکات

رێگری لە پەنابەران دەكات

- K24 ھەولێر:

وەزیری بەرگری نەمسا رایگەیاند، بە مەبەستی رێگە گرتن لە پەنابەران، وڵاتەكەی ژمارەی سەربازان لە سنووری باشووری نەمسا زیاد دەكات.

لە لێدوانێكدا هانز بیتر دوسكوزیل، وەزیری بەرگری نەمسا بە رۆژنامەی دی فيلتی ئەڵمانی رایگەیاند: "نەمسا بە نیازە ژمارەی سەربازەکانی لەسەر سنووری ئیتاڵیا زیاد بکات، ئەمەش بە مەبەستی رێگە گرتن لە چوونی پەنابەران کە هەوڵدەدەن بچنە باکووری ئەورووپا".

وەزیری بەرگری نەمسا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لەبەر ئەوەی سنووری دەرەکی یەکێتی ئەورووپا تەواو کۆنتڕۆڵ نەکراوە، نەمسا ژمارەی سەربازەکانی لە باشووری وڵات زیاد دەكات، بۆ ئەوەی رێگری لە هاتنی ئەو پانابەرانە بكاتم كە دەیانەوێت بە نایاسایی بێنە ناو وڵات".

زیاتر لە ساڵێكە ژمارەی ھاووڵاتیانی كۆچبەر لە سەرسنوورەكانی یۆنان و مەكدۆنیا تا دێت زیاتر دەبێت و لەوێوە ھەوڵدەدەن بڕۆنە ناو خاكی وڵاتی نەمسا، زۆربەی ئەو پەنابەرانەش خەڵكی عێراق و سووریان كە بەھۆی قەیرانی سیاسی و دارایی وڵاتەكەیان جێدەھێڵن، لە کەیسی پەنابەراندا نەمسا پێچەوانەی ئەڵمانیا کار دەکات، مەرج و رێوشوێنی زۆر توند لەسەر سنوورەکانی پەیڕەو دەکات.