دۆناڵد ترەمپ: ئۆباما وەک منداڵ وایە

دۆناڵد ترەمپ بەربژێری دیاری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا جارێکیتر لەبارەی رێکەوتنەکەی ئێران و ئەمریکاوە رەخنە لە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c07f0e57-9659-4c82-ac63-8504a2799c1b/Trump%20Obama%20Is%20Baby.ism/manifest

K24- ھەولێر:

دۆناڵد ترەمپ بەربژێری دیاری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا جارێکی دیكە لەبارەی رێکەوتنەکەی ئێران و ئەمریکاوە رەخنە لە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت و دەڵێت ئۆباما وەک منداڵ وایە، چونکە ھێشتا مرەکەبی رێککەوتنەکە وشک نەبووەتەوە ئۆباما لە رێککەوتنەکە پەشیمانە، ترەمپ دەپرسێ دەبێ سەرۆکی ئەمریکا ترسی روودانی چی ھەبێ وا خێرا پەشیمان بووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ: "زۆرم پێ ناخۆشە کە دەبینم ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ ئێران رێککەوتنەکەی پێشێل کردووە، ئێستا گلەیی لە رێککەوتنەک دەکات، مەبەستم ئەوەیە دەبێ ترسی لە چی ھەبێ، بەراستی ئێستا ئۆباما وەک منداڵە، ھێشتا مرەکەبی رێککەوتنەکە وشک نەبووەتەوە، ئۆباما گلەیی ئەوەی دەکرد ئێران لەگەڵ کرۆکی رێکەوتنەکەدا نیە".

دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت: "جارێکی دیكە دەیڵێمەوە دەبێ سەرۆک ترسی روودانی چی ھەبێ وا لە رێککەوتنەک پەشیمانە شتی ھەرە خراپی رێککەوتنەکە گەڕاندنەوەی 150 ملیار دۆلار بوو بۆ ئێران، بەڵام لە بەرمبەردا ئێمە ھیچمان دەست نەکەوت، ئەوان پارەی خۆیان برد، ئەو بەندانە دەبوو ساڵێک لەمەوبەر ئازاد بکرێن کەواتە ئێمە ھیچمان دەست نەکەوت".