كۆكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان له چیای شنگال
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌سیوشێتید پرێس زۆرێك له ئێزیدییه‌كان كه شه‌ڕ ناچاری كردوون ئاواره‌بن له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان له چیای شنگال ده‌ژین.
ماتا مه‌حموود خانووه‌كه‌ی له ده‌ستداوه كاتێك رێكخراوی داعش گونده‌كه‌ی له باشووری شنگال داگیركرد، له‌وكاته‌وه ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ زۆرێك له ئاواره ئێزیدییه‌كان له‌سه‌ر چیای شنگال ده‌ژین.
ماتا مه‌حموود ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی بووه‌ته تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆیه ئه‌و كه‌ڕووه كۆده‌كاته‌وه"، ده‌شڵێت: "رۆژانه نزیكه‌ی 3 كیلۆگرام له‌و كه‌ڕووه كۆده‌كاته‌وه و به 10 هه‌زار دینار ده‌یفرۆشێت هه‌ندێكجاریش نزیكه‌ی 5 كیلۆگرام كۆده‌كاته‌وه".
دۆزینه‌وه‌ی دۆمه‌ڵانیش كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری نێو گژ و گیاكان بكات ده‌توانێت به‌شێكی بچووك له كه‌ڕووه‌كه ببینێت كه سه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ركردووه، دوای ئه‌وه به وریایی به چه‌قۆ ده‌ریدێنێت و له قوڕ و خۆڵ خاوێنی ده‌كاته‌وه.
له شارۆچكه‌ی سنوونێی نزیك (له چیای شنگال) بازاڕێكی سه‌وزه‌فرۆشتنی هه‌میشه‌یی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی دۆمه‌ڵان كۆده‌كه‌نه‌وه به‌یانی زوو دێنه ئه‌و بازاڕه بۆ ئه‌وه‌ی به بازرگانانی بفرۆشنه‌وه، ئه‌وانیش بۆ هه‌ولێر و دهۆك هه‌تاوه‌كو بۆ به‌غداش ده‌یگوازنه‌وه.
میشۆ مووسا كه بازرگانێكی سه‌وزه‌یه ده‌ڵێت: "لێره له‌و بازاڕه هه‌موو رۆژێك نزیكه‌ی یه‌ك ته‌ن له دۆمه‌ڵان كۆده‌كاته‌وه، له‌وانه‌شه بگاته 20 ته‌ن".
سه‌رچاوه: AP ، و: م.ح