ناتۆ پشتگیریی خۆی بۆ تورکیا دوو پات دەكاتەوە

ئەو پشتگیرییەی ناتۆ لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێک لەمەوپێش بەرپرسی کاروباری سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فێدریکا مۆگەرینی پشتگیریی یەکێتییەکەی بۆ تورکیا

K24 – ھەولێر:

سكرتێری گشتی ناتۆ پشتگیری خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بۆ توركیا دوو پات دەكاتەوە.

یانز شتۆڵتینبێرگ، سکرتێری گشتی پەیمانی ئەتڵەسی"ناتۆ" بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغلو کرد و جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ھاوکاریکردنی تورکیا لەبەرامبەر ھەڕەشەی تیرۆر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، ستۆڵتینبێرگ لەمیانەی گفتوگۆکەی لەگەڵ داودئۆغلو، باسیان لە رەوشی ھەریەك لە وڵاتانی عێراق و سووریا کردووە و رۆڵی تورکیا لە ناوچەکە.

ئەو پشتگیرییەی ناتۆ لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێک لەمەوپێش بەرپرسی کاروباری سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فێدریکا مۆگەرینی پشتگیریی یەکێتییەکەی بۆ تورکیا راگەیاند و نیگەرانی یەکێتی ئەوروپاشی راگەیاند، لەبەرامبەر بە کردەوەکانی ئەمدوایەی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە" لە باکووری کوردستان.