ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقی داوای 100 ملیۆن دۆلار له زه‌ین ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای زه‌ین كوێتی بۆ په‌یوه‌ندیی گه‌ڕۆك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند یه‌كه‌كه‌ی له عێراق رووبه‌ڕوی سكاڵایه‌كی نوێ بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و داوای پێبژاردن به بڕی 100 ملیۆن دۆلاری لێده‌كه‌ن، به هۆی ئه‌وه‌ی "بێ ره‌زامه‌ندیی فه‌رمیی ده‌سته‌كه 5 چوارچێوه و پشتێنه‌ی ژماره‌ی به‌شداربوانی" به‌كارهێناوه.
له نیسانی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی تانه‌دانی سه‌ر به ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقیی، زه‌ین ئه‌لعێراقی به‌خشی له‌وه‌ی 162 ملیۆن دۆلار به ده‌سته‌كه بدات له‌به‌ر به‌كارهێنانی پشتێنه‌ی ژماره‌كان كه ره‌زامه‌ندییان له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه له‌سه‌ر نه‌درابوو.
له راگه‌یاندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی بۆرسه بڵاوكراوه‌ته‌وه زه‌ین كوێت گوتی لیژنه‌ی گوێگرتنی سه‌ر به ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی عێراقیی به یه‌كه‌كه‌ی زه‌ین ئه‌لعێراقی راگه‌یاندووه رۆژی 13 ئه‌م مانگه‌ی دیاریكردووه بۆ سه‌یركردنی "سكاڵایه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنه‌كان دژی كۆمپانیا پێشكه‌شكراوه و تیایدا داوای پێبژاردنی دارایی به بڕی 100 ملیۆن دۆلار ده‌كات به‌هۆی به‌كارهێنانی پێنج پشتێنه‌ی ژماره‌ی به‌شداربوان بێئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی فه‌رمیی له ده‌سته‌كه وه‌ربگرێت".
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز زه‌ین ئه‌لعێراق گه‌وره‌ترین كارپێكه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایله له وڵات (عێراق) له رووی ژماره‌ی به‌شداربوانه‌وه.
زه‌ین ئه‌وه‌شی گوت ئه‌و ده‌سته عێراقییه له 2015 سكاڵایه‌كی پێشكه‌شكرد له "هه‌مان بابه‌ت و به هه‌مان ئه‌و بڕه پاره‌ی ئێستا داواكراوه" به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی تانه‌دان له ده‌سته‌كه بۆ سێیه‌مجار ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
زه‌ین زیاتر گوتی: "كاره‌كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌رسه‌ختی بێ به‌هانه‌ی ده‌سته‌كه له هه‌ڵوێستی خۆی به‌هۆكاری نادیاره‌وه، كۆمپانیاش پاره‌دان و ئه‌سانیده یاساییه‌كانی له كاتی دیاریكراو ده‌دات".
له كۆتایی ئاداری رابردوو دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی عێراقیی یه‌كه‌ی خۆجێی كۆمپانیای زه‌ین كوێتی پابه‌ند كرد به بڕی 187 ملیۆن دۆلار باجه‌كان بدات ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌سه‌ر كۆمپانیای ركابه‌ری له ئۆڕاسكۆم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی میسرییه‌وه هه‌یه له ساڵی 2007.
زه‌ین كوێت له 8 وڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیادا كارده‌كات، عێراق به رێژه‌ی 38% له داهاته‌كانی 2014 كه 4.3 ملیار دۆلار بوو به‌شداریكرد، كوێتیش پله‌ی دووه‌می به رێژه‌ی 29% و سوودانیش به رێژه‌ی 16% به پله‌ی سێیه‌م.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح