وه‌زيرێك غه‌رامه‌ كرا

وەزیرێكی ئوستراليا بە بڕی ٤٤٥ دۆلار بە ھۆی بە كارھێنانی مۆبایل لە كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلدا سزا درا.

K24 – ئوستراليا:

وەزیرێكی ئوستراليا بە بڕی ٤٤٥ دۆلار بە ھۆی بە كارھێنانی مۆبایل لە كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلدا سزا درا.

وەزیرێك لە حكومەتی ئوسترالیا دووچاری سزادانێكی مادی بوو بە كوژمی ٤٤٥ دۆلار و لابردنی ٤ خاڵ لە مۆڵەتی لێخورینی ئۆتۆمبێل لەدوای بە كامێرای چاودێری بینرا، كە لە كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل مۆبایلی بە كارھێناوه‌.

سارە ھیندرسون، وەزیرە و لە ھەمانكاتیشدا ئەندام پەرلەمانە, لەو رووداوە داوای لێبوردنیكرد و دانی بەوەدا نا كە ھەڵەیەكی گەورەی كردووە.

ھیندرسون لە پەیامێكدا كە لەروژنامەی ھیراڵدسەن، دا رایگەیاند, دان بەوە دەنێم ھەڵەیەكی یاساییم كردووە لە كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل چاوم له‌سه‌ر مۆبايل‌ بووه‌ و داوای لێبوردن دەكەم, ئامادەم ھەموو سزایه‌كى یاسایی لە ئەستۆ بگرم.

ھیندرسون رۆژنامەنووس و پارێزەرە و ئەندامی پارتی لیبرالی ئوسترالیايه‌.

ئەو سزایە لە پاش چەند روژێك دێت كە سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئوسترالیا (بیل شورتن) بە ھۆی نووسینی كورتە نامەیەك لە كاتی لێخورینی ئۆتومبیل ناچار كرا داوای لێبوردن بكات.