پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر شه‌شه‌مین خاڵی له بادینان كۆكرده‌وه
K24 ـ زاخۆ
له خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناخی كۆتایی خوله‌كه ده‌ستی پێكرد، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینانی برده‌وه كه ئه‌ویش یانه‌ی زاخۆ بوو.
له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی زاخۆ، یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ‌وڵام لێ برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه له خوله‌كی 37ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه له لایه‌ن ڕه‌وا یووسف ناوه‌ڕاستكاری لاوی پیشمه‌رگه تۆمار كرا.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له بادینان، دوای ئه‌وه‌ی له یانه‌ی دهۆكی برده‌وه هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره مایه‌وه تا یارییه‌كه‌ی زاخۆشی ئه‌نجام نه‌دا بۆ پیرمام نه‌گه‌ڕایه‌وه.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 7 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له هه‌ولێر وه‌رگرت.
یانه‌ی هه‌ولێر پاش كه‌مێكی دیكه به دیاریكراوی له كات 6:00ـی ئێواره ده‌بێته میوانی دهۆك.