یوڤێنتۆس له تواناكانی جیۆرجیۆ كیلینی بێبه‌ش ده‌بێت
پشكنینه پزیشكیه‌كان سه‌لماندوویانه كه جیۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری یوڤێنتۆس و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا پێكانێكی مه‌ترسیداری هه‌یه له رانی و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ له‌یارییه‌كان داده‌بڕێت.
كیلینی له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیمپۆلی تووشی پێكان بوو ئه‌مه‌ش ئه‌لێگری راهێنه‌ری ناچاركرد گۆڕانكاری پێبكات سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م یاری بوو یاری بكات دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی.
به‌مهۆیه‌وه یوڤێنتۆس لێدانێكی دیكه‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت به‌هۆی كه‌می به‌رگریكار، له كاتێكدا كاسیرێس به‌هۆی پێكانه‌وه تا كۆتایی وه‌رز دووركه‌وتۆته‌وه و بۆنوچی به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا تووشی بوو له یانه‌كه دابڕاوه.