ئێران هێزی پیاده له لیوای 65 وه‌ك راوێژكار ده‌نێرێته سووریا
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ماهه‌نگیكاری نێوان یه‌كه‌كانی هێزی وشكانی له سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران ناردنی هێزی پیاده‌ی راوێژكاری سه‌ر به لیوای 65 بۆ سووریا دووپاتكرده‌وه.
عه‌مید عه‌لی ئاراسته هه‌ماهه‌نگیكاری نێوان یه‌كه‌كانی هێزی وشكانی له سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "یه‌كه‌كانی هێزه تایبه‌ته‌كان له هێزی وشكانی له سووریا" هه‌ن و بڵاوكراونه‌ته‌وه.
عه‌مید ئاراسته روونیكرده‌وه راوێژكاری هێزی وشكانی له سوپا به تایبه‌تی لیوای 65 "بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژ" له سووریا‌ن.
سه‌رچاوه: ئاژانسیی ته‌سنیمی ئێرانی، و: م.ح