وێنه: ئه‌و پلانه‌ی زێدان كلاسیكۆی پێ یه‌كلاكرده‌وه ئاشكرا ده‌بێت
راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه كه پێكهاتووه له تێبینییه ته‌كتیكیه‌كان و پلانی یاریی كه به‌ده‌ستنووسی زێنه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌ر له یاری كلاسیكۆ نووسراوه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی كه وێنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه له ناوه‌رۆكیدا ئه‌وه ئاشكرایه زێدان باسی له زۆر لایه‌نی گرینگی یارییه‌كه كردووه له دیارترینیان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه پاڵه‌په‌ستۆی به‌رده‌وام بخه‌نه سه‌ر یاریزانانی بارسێلۆنا و دووربخرێنه‌وه له ناوچه مه‌ترسیداره‌كان به‌تایبه‌ت سییانیه‌كه‌ی پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها زیزۆ دووپاتی كردۆته‌وه له هێڵی ناوه‌راستدا هه‌ل به دووانه‌ی ئینیێستا و راكیتیچ نه‌درێت به ئاسانی تۆپ وه‌رگرن، رێنماییش به مارسیلۆ و كارڤاخال دراوه بگه‌ڕێنه‌وه و نێوانه‌كانیان له‌گه‌ڵ دڵی به‌رگری كه‌م بكه‌نه‌وه له‌پێناو له‌ناوبردنی هێرشه‌كانی تیپی به‌رامبه‌ر.
گرینگ‌ترین خاڵیش كه زێدان ئاماژه‌ی پێكردووه هۆشدارییه له‌و كاته‌ی مێسی له ناوه‌راست تۆپ وه‌رده‌گرێت و سوارێز بۆ پێشه‌وه جووڵه ده‌كات.