ئايا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان جێبه‌جێكراوه؟
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری خوێندنی ئه‌هلی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ كوردستان24 گوتی: "ئێمه له په‌روه‌رده گشتییه‌كانی پارێزگاكان و ئیداره‌كان لیژنه‌مان هه‌یه".
به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی ئه‌هلی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوتیشی: "چونكه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رمانكردووه له 5 خاڵ پێكدێت، خاڵی پێنجه‌میان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان سه‌رپشككردووه بۆ دروستكردنی لیژنه‌ی تایبه‌ت و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی".
روونیشیكرده‌وه: "ئێستا په‌روه‌رده گشتییه‌كان ئیشی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كه ئێمه موتابه‌عه‌مان كردووه له زۆربه‌ی زۆر زۆری قوتابخانه‌كان جێبه‌جێكراوه".
بەڕێوەبەری ئامادەیی رەوای ئه‌هلی بۆ كوردستان24 گوتی: "بۆ هه‌ندێك قوتابی كه‌مده‌رامه‌ت و یانیش باوكی پێشمه‌رگه‌یه یانیش هه‌رشێوه‌ك بی كه باری دارایی خراپ بی زۆر له 20% كه‌متركردووه‌ته‌وه"
به‌رێوه‌به‌ری ئاماده‌یی ره‌وای ئه‌هلی زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر شتێكی ئه‌وهابوایه پلانه‌كی ئه‌وهابوایه, ده‌بوایه له‌سه‌ری ساڵ سه‌ره‌تای ساڵ ئه‌و بڕیاره ده‌رچووبایه، چونكه ئێمه پاره‌ی مامۆستا و كرێ و فه‌رمانبه‌ر و زه‌ریبه و ئه‌و شتانه هه‌موو له كاتی خۆی درایه".
م.ح