بيره نه‌وتێكى كه‌ركووك ته‌قييه‌وه
K24 – كه‌ركووك:
بيره نه‌وتى ژماره شه‌ش له كێڵگه‌ى نه‌وتى خه‌بازه‌ى پارێزگاى كه‌ركووك ته‌قييه‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارى كه‌ركووك رايگه‌ياند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بيره نه‌وته‌كه ته‌قيوه‌ته‌وه و ئاگرێكى گه‌وره‌ى لێ به‌رز بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى كه‌ركووك هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى روودانى ته‌قينه‌وه‌كه و ئاگركه‌وتنه‌وه له بيره نه‌وته‌كه، تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نييه.
كۆمپانياى نه‌وتى باكوور و لايه‌نه ره‌سمييه‌كان له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك تا ئێستا زانيارى زياتريان له باره‌ى روودانى ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌ياندووه.