نرخی نه‌وت 49 دۆلاری تێپه‌ڕاند
K24 – هه‌ولێر:
دوای دابه‌زينى دوێنێی نرخی نه‌وت، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 49 دۆلار و 25 سه‌نت فرۆشرا.
به كاریگه‌ری مایه‌پوچبوونی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی به‌ردی ئه‌مه‌ریكی و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ڤه‌نزویلا، جارێكی دیكه به‌های نه‌وت به‌ربه‌ستی 49 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
له دوا ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕی نه‌وتدا نرخی نه‌وت برێنت 46 سه‌نت هه‌ڵكشا و یه‌ك به‌رمیلی به 49 دۆلار و 27 سه‌نت فرۆشرا، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی خۆرئاوای تكساس 48 سه‌نتی چووه سه‌ر و بووه 48 دۆلار و 64 سه‌نت.