مارک تۆنەر: بەشار ئەسەد ھیچ مەرجێکی یاسایی تێدا نیە بۆئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکی سووریا
K24 – ھەولێر:
مارک تۆنەر جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ،بەشار ئەسەد ھیچ مەرجێکی یاسایی تێدا نیە بۆئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکی داھاتووی سووریا.
مارك تۆنەر دەڵێت: "بەھەموو شێوەیەک پشتگیری گفتوگۆکانی ئاشتی دەکەین کە پارتەکانی سووریا لە چوارچێوەی جنێڤدا دەستیان پێکردووە، پشتیوانی لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی دەکەین، لەگەڵ رووسیا ھەماھەنگی و ھاوکاریمان ھەیە، ئەگەر تێگەیشتنی ھاوبەشمان نەبوایە بارودۆخی سووریا نەدەگەیشتە ئەم قۆناغەی ئێستا، بەڵام خاڵی ناکۆکیشمان ھەیە بەشار ئەسەد ھیچ مەرجێکی یاسایی تێدا نیە ببێتە سەرۆکی داھاتووی خەڵکی سووریا و لەگەڵ رووسیا لەم بابەتەدا ناکۆکین".
بڕیار وایە گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی جنیڤ بۆ ئاشتی لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە 11 ئەم مانگە دەستپێدەكاتەوە.