ئاسایشی گشتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی، له‌ باره‌ی ژنه‌ چالاكوانێكه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ (بێریڤان ئه‌لزین) هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه‌ و له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان.

له‌ به‌شێكی روونكردنه‌وه‌شدا هاتووه‌: " لە چەند رۆژی ڕابردوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە گەل چوار کەسی دیکەی هەڵگری پاسپۆرتی ولاتانی ئەوروپی هاتۆتەوە ناو هەرێم و لە کاتی بەزاندنی سنوور دەستگیر کراون".

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایشی گشتی

ڕوونکردنەوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێرەوە ‌

 چەند رۆژێکە هەندێ لایەن و دەزگای میدیایی بە شێوەیەکی نادروست و چەواشەکارانە باس لە دەستگیرکرانی بێریڤان ئەلزین دەکەن کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیە.

بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە کە ناوبراو لە رێگەی فرۆکەخانەی سلێمانیەوە هاتۆتە ناو هەرێم و بە هاوکاریی چەند کەسێک لە سلێمانی بە شێوەیەکی نایاسایی چووەتە رۆژئاوا و دوای ئەوەش لە چەند رۆژی ڕابردوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە گەل چوار کەسی دیکەی هەڵگری پاسپۆرتی ولاتانی ئەوروپی هاتۆتەوە ناو هەرێم و لە کاتی بەزاندنی سنوور دەستگیر کراون. کەسی ئاماژە پێکراو و هاوڕێیانی ،یاساکانی هەرێمیان پێشێل کردووە بۆیە دەستگیر کرابوون و دوای گواستنەوەیان بۆ هەولێر یەکسەر کۆنسولگەریی ئەڵمانیا لە هەولێر ئاگادار کراوەنەتەوە و نوێنەرانی ئەم ولاتە لە هەولێر سەردانی ناوبراویان کردبوو و هەر ئەمرۆش بە هەماهەنگی کۆنسولگەریی ئەلمانیا ئازاد کراوە و دەستگیرکراوە بیانییەکانی دیکەش بە پرۆسەی هاوشێوە ئازاد کراون.

 

 بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێر

        ٦/٤/۲٠۱٦