ئاسایشی سۆران بكوژێك دەستگیر دەكات

لە سلێمانی تاوانەكەی ئەنجامداوە و لە سۆران دەستگیركرا

K24 - سۆران

ھێزەكانی ئاسایشی سۆران بكوژێكیان دەستگیركرد كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە شاری سلێمانی كەسێكی كوشتووە.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بە ماڵپەڕی كوردستان24ی راگەیاند: "ھێزەكانمان كەسێكیان لە سۆران دەستگیركردووە كە تۆمەتبارە بە كوشتنی كەسێكی نزیكی خۆی لە شاری سلێمانی و دوای دەتگیركردنی لە لایەن ئاسایشی سۆران و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراوە و بكوژەكە دانی ناوە بە تاوانەكە".

گوتیشی: "بكوژەكە ناوی (ھ. ع . ع)ە و خەڵكی شارۆچكەی ھەڵەبجەی تازەیە، چەند رۆژێك لەمەوبەر كەسێكی نزیكی خۆی بەناوی (ش.ئ) بۆ ئۆتۆمبێل كوشتووە".