قەدری جەمیل: 13 ئەم مانگە دانووستانەكانی جنێڤ دەست پێدەكەنەوە

قەدری جەمیل ئاشکرای کرد کە جارێکی دیکە کورد بەشدرای لەو کۆبوونەوانە ناکات.

K24 – ھەولێر:

ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئاشکرای کرد کە وا ستافان دیمەستورا، نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، پەیوەندی پێوەکردوون و رۆژی 13ی ئەم مانگەی دیارییکردووە بۆ دەستیپێکردنی گەڕێکی نوێ لە دانووستانەکان جنێڤ.

قەدری جەمیل، جێگری بەرپرسێکی باڵای ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە و لە رووسیا دادەنێشێت، بە میدیاکانی رووسیای راگەیاندووە، کە ئۆفیسی دیمەستورا پەیوەندیان بە گروپە ئۆپۆزیسیۆنەکان کردووە و پێیانڕاگەیاندوون رۆژی 13ی ئەم مانگە کۆبوونەوەکانی جنێڤ دەست پێدەکاتەوە.

ھەروەھا قەدری جەمیل ئاشکرای کرد کە جارێکی دیکە کورد بەشدرای لەو کۆبوونەوانە ناکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رۆژی چوارشەممە ئاشکرای کردبوو، فەرەنسا و بەریتانیا رێگری دەکەن لە بەشداریکردنی کورد لە دانووستانەکانی جنێڤ و پاشان ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە، سەبارەت بە رێگرییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لە بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ رایگەیاندبوو کە وڵاتانی رۆژئاوا لە ژێر فشاری تورکیا ئەو کارە دەکەن.