ئۆپۆزسیۆنی سووریا: ھەر دانووستانێك چارەنووسی ئەسەد یەكلای نەكاتەوە شكست دێنێت
K24 – ھەولێر:
پێش ھەفتەیەك لە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێت، هه‌ر دانووستانێك چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌دی تێدا یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، شكست دێنێت .
هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكرنه‌وه‌ی خوولێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كانی جنێڤ، ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێت: له هه‌ر دانووستانێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشەی سووریا، ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌دی سەرۆكی سووریا تێدا یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، ئه‌و دانووستانه شكست دێنێت.
ئۆپۆزسیۆنی سووریا سووەرە له سه‌ر قۆناغی راگواستنی دەسەڵات له سووریا كە ھەموو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بگرێتەوە.
به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆپۆزسیۆن، فه‌یسه‌ڵ مقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، گوتی: قۆناغی راگوزه‌ر له سووریا، دروستكردنی حكوومه‌تێكه به به‌شداری ئۆپۆزسیۆن و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات لابچێت.
بڕیارە لە 13 ئەم مانگە گەڕێكی دیكەی دانووستانەكانی جنێڤ بۆ ئاشتی دەستپێبكەنەوە، لە نێوان حكوومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە سوورە لە سەر لادانی ئەسەد لە دەسەڵات.