زیدان دوای شكسته‌كه‌یان چی گوت؟
دوای ئه‌وه‌ی له قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به دوو گۆڵی بێ‌وڵام به یانه‌ی ڤۆڵفسوبرگی ئه‌ڵمانیا دۆڕا، زیدان، ڕاهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاستخراپی یانه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی.
زیدان دانی به‌وه دانا كه تیپه‌كه‌ی به ئاستێكی باش ده‌رنه‌كه‌وتن، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ 90 خوله‌كه‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه كرد كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی دادێ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.
زیدان ده‌ڵێت: ئێمه له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه باشبووین، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ی زۆره‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، هێشتا ئێمه زیندووین و 90 خوله‌كه‌كه‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه بڕیار له ده‌ركردنی ئێمه یان تیپی به‌رانبه‌ر ده‌دات.
زیدان له باره‌ی ئاستی ناوبژیوان وتی: قسه‌كردن و تاوانباركردنی ناوبژیوان هیچ جگه له كات به فیرۆدان هیچ سوودێكی دیكه‌ی نییه، ئێستا له‌سه‌ر ئێمه پێویسته به‌هێمنی كار بكه‌ین و خۆمان بۆ یاریی داهاتوو ئاماده بكه‌ین.