دوای شكسته‌كه‌یان رامۆس هانده‌رانی دڵنیا ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنز لیگ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ شكستێكی جه‌رگبڕی هاته‌ڕێ و به دوو گۆڵی بێ‌وڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، له كاردانه‌وه‌یه‌كدا رامۆس هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه له یاریی گه‌ڕانه‌وه له سانتیاگۆ تۆڵه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
رامۆس له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ماركای ئیسپانیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاستێكی خراپیان پێشكه‌ش كردووه و ده‌شڵێت: ئێمه دڵمان به هانده‌رانی خۆمان خۆشه كه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا پاڵپشتی یانه‌كه‌یان له یاریگه‌ی سانتیاگۆ ده‌كه‌ن و ئێمه‌یش به‌ڵێنی گه‌یشتنیان به قۆناخی داهاتوو پێ ده‌ده‌ین.
بڕیاره یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان ریال مه‌درید و ڤۆڵفسبورگ له رۆژی سێشه‌ممه‌ی دادێ له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.