ئارسێناڵ یاریزانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌ندرییه پیرلۆی دۆزیوه‌ته‌وه
یانه‌ی ئارسێناڵی چاودێریی یاریزانێكی لاوی ئیتاڵی ده‌كه‌ن كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه و له یانه‌ی ئه‌ی سی میلان یاری ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی Goalـی ئینگلیزی، مانوێل لۆكاتێلی یه‌كێكه له دیارترین ناوه‌ڕاستكاره لاوه‌كانی ئیتاڵیا و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی ئیتاڵیا كراوه، له ئیتاڵیا ئه‌و یاریزانه به هاوشێوه‌ی ئه‌ندرییه پیرلۆ وه‌سفی ده‌كه‌ن، جووله و شێوازی یاریكردن و لێزانی له جێبه‌جێكردنی لێدانه ڕاسته‌وخۆیه‌كانی زۆر له پیرلۆ نزیكه.
هه‌وڵه‌كانی تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه لاوه، له كاتێكدایه، كه سلڤیۆ بێرلسكۆنی سه‌رۆكی یانه‌ی میلان داوای له راهێنه‌ری یانه‌كه كردووه گرینگی به‌و یاریزانه بدات و ده‌رفه‌تی پێگه‌یشتنی باشتری بۆ بڕه‌خسێنێت.