راگەیەندراوێک بۆ ئەوانەی ساڵانی پێشوو ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه
K24-هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كات ئه‌وانه‌ی ساڵانی پێشوو ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه و له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك سه‌فه‌ره‌كه‌یان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ 2016 دواخستوه، ده‌بێ له ماوه‌ی 10 رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن و بڕه پاره‌ی تێچووی سه‌فه‌ری حه‌ج بده‌ن.
له راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئاگاداری گشت ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كاته‌وه كه ناویان له تیر و پشكی ساڵانی رابردوو ده‌رچووه، له‌به‌ر هۆكاری جیاجیا پشكه‌كه‌یان دواخستوه بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ 2016، له به‌رواری 9/4/2016 و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگاكانی سنووری نیشته‌جێبوونی خۆیان بكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره گوتی سه‌ردانی ئه‌و هاووڵاتیانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی حه‌ج و عومره "بۆ راهی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان و ته‌سلیم كردنی بڕه پاره‌ی تێچووی سه‌فه‌ره‌كه كه به دۆلار وه‌رده‌گیرێت و بڕه‌كه‌ی (3300) سێهه‌زار و سێسه‌د دۆلاری ئه‌مریكیه و هه‌ركاتێك پێویست بكات گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك سه‌ردانی نه‌كرد مافی سه‌فه‌ره‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی ناگه‌ڕێـته‌وه".
لای خۆیه‌وه‌ش مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له 9/4/2016 بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی حه‌ج و عومره نه‌كه‌ن له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان "مافی سه‌فه‌ركردنه‌كه‌یان نامێنێت".
بۆ بینینی لیستی ناوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ساڵانی پێشوو ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه: كلیك لێره بكه