كوڕه كوردێك له خولى قه‌ته‌ریی ژماره‌يه‌كى پێوانه‌يى تۆمار كرد
ئه‌حمه‌د سوهێل سابڕ كه یاریزانێكی كورده و له ئه‌كادیمیای ئه‌سپایه‌ری قه‌ته‌ری پێگه‌یشتووه و ئێستا یاریی بۆ یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری ده‌كات، دوای به‌شداریكردنی له یارییه‌كی خولی قه‌ته‌ریدا بووه بچووكترین یاریزان له مێژووی خوله‌كه‌دا.
ئه‌حمه‌د سوهێل له دایكبووی ساڵی 1999ـه و كوڕی سوهێل سابری گۆڵپارێزی ناسراوی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقه كه له ساڵی هه‌شتایه‌كان یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه و به‌شداریی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 1986 و جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كردووه و به ڕه‌گه‌زیش كورده و خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه، له ماوه‌كانی رابردوویش سه‌ردانی كوردستانی كرد كه ئێستا خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی نیشته‌جێی وڵاتی قه‌ته‌رن و راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌رییه و كوڕه‌كه‌شی یاریزانه‌ی ئه‌و یانه‌یه.