جەیشوول ئیسلام دان بە بەكارھێنانی چەكی كیمیایی دەنێت لە حەلەب

لە بەیاننامەیەکدا، جەیشوول ئیسلام رایگەیاند، لە میانەی شەڕی حەلەب، چەکی قەدەغە کراویان بەکارهێناوە بەڵام بەبێ ئەوەی جۆری ماددەی بەکارهاتوو ئاشکرا بکات.

K24 – ھەولێر:

چەکدارانی جەیشوول ئیسلام دان بە بەکارهێنانی چەکی كیمیایی لە حەلەب دەنێت.

جەیشول ئیسلام دانی بەوەنا کە بە چەکی کیمیایی هێرشی کردووەتە سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی کوردنشین لە حەلەب.

لە بەیاننامەیەکدا، جەیشوول ئیسلام رایگەیاند، لە میانەی شەڕی حەلەب، چەکی قەدەغە کراویان بەکارهێناوە بەڵام بەبێ ئەوەی جۆری ماددەی بەکارهاتوو ئاشکرا بکات.

فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە حەلەب بە ئاژانسی ریا نۆڤۆستی راگەیاندووە، زانیاری و بەڵگەی تەواومان لایە کە چەکدارانی جەیشوول ئیسلام ماددەی کیمیاییان لە دژی کەسانی سڤیلی گەڕەکی شێخ مەقسوود بەکارهێناوە.

پارێزگای حەلەب كەوتووەتە باكووری سووریا.

جەیشوول ئیسلام لە ساڵی 2006 لە سووریا لە فەڵەستین دامەزراوە، دواتر لە لوبنان چالاكی ئەنجامداوە، ئێستا لە سووریا شەڕ دەكات.