سووریا...داعش 170 كرێكاری ئازاد دەكات

"لە كارگەیەكی چیمەنتۆ دەستگیركرابوون"

K24 - ھەولێر:

ھەفتەی رابردوو چەكدارانی داعش ژمارەیەكی زۆر لە كرێكاری كارگەی چیمەنتۆی شارۆچكەی ئەلدومێری سەر شاری شامیان لە سووریا دەستگیركرد، روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، داعش 170 كرێكاریان ئازاد كردووە.

لە راگەیاندراوێكدا روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد: "دوای ئەوەی لە ھەفەتەی رابردوو چەكدارانی داعش زۆر لە كرێكرانی كارگەی چیمەنتۆی شارۆچكەی ئەلدومێری سەر بە شاری شامی دەستگیر كرد، بە ھەوڵی چەند بەرپرسێكی ناوچەكە و رێككەوتن داعش 170 كرێكارەكانی ئازاد كردن".

دووری شارۆچكەی ئەلدومێر لەگەڵ شاری شام40 كیلۆمەترە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكەكە لە لایەن داعش ھەفتەی رابردوو چەكدارانی داعش ژمارەیەكی زۆر لە كرێكاری كارگەی چیمەنتۆیان لەو شارۆچكەیە دەسستگیركرد، چەند رۆژێك دوای دەستگیركردنیان ئاژانسی سانای سەر بە رژێمی سووریا بڵاویكردەوە كە پەیوەندیان لەگەڵ 300 كرێكاری كارگەكە پچڕاوە.