ئه‌مشه‌و دوایین یاری له ژیانی وه‌رزشیی خۆی ده‌كات
دره‌نگانی ئه‌مشه‌و مانی پاكیاوی بۆكسێنه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی دوایین یاریی له ژیانیی وه‌رزشی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
له لاس ڤیگاس ئه‌مشه‌و پاكیاو رووبه‌ڕووی تیم برادلی ده‌بێته‌وه و بۆسكێنه‌ره فیلیپینییه‌كه دوایین یاریی له كاروانی وه‌رزشی خۆی ئه‌نجام ده‌دات كه خاوه‌نی زۆرترین ناسناوه و هه‌شت جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جیهان.
پاكیاوی ٣٧ ساڵان پێشتر دوو جار رووبه‌ڕووی برادلی بووه‌ته‌وه و جارێك براوه و جارێكیش دۆڕاوه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر پاكمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ٢٠ ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست بهێنێت، كه سامانی ئه‌و بۆسكێنه‌ره به‌ناوبانگه ده‌گاته نزیكه‌ی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.