به زیندوویی ڕۆیشت و به مردوویی هێنایانه‌وه
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، هه‌واڵی مردنی ستێلا بالێت، خانمه یاریزانی خلیسكانێی سه‌ربه‌فری ڕاگه‌یاند كه له گوندێكی سه‌رسنووری وڵاتی سویسرا و له چیای ئه‌لب كه‌وتۆته ژێر به‌سته‌ڵه‌كێكی گه‌وره و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ستێلا هاوكاری تیمێكی تایبه‌ت به فلیمسازی كردووه و له كاتی وێنه‌گرتن به‌سته‌ڵه‌كێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ری دا ڕماوه و زۆر هه‌وڵی ڕزگاركردنیشی دراوه، به‌ڵام نه‌توانرا ژیانی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه و به مردوویی هێنایانه ده‌ره‌وه.
ستێلای ته‌مه‌ن 21 ساڵان، له پاڵه‌وانییه‌تی فریراید بۆ خلیسكانێی سه‌ربه‌فر له 2015 نازناوه‌كه به‌ده‌ستهێنا و بووه پاڵه‌وانی پێشبڕكێیه‌كه.