رۆژنامه‌ی Sun: خێزانه‌كه‌ی كۆڵۆ تۆڕی زۆر دڵڕه‌قه
(ئالیس سۆییر) خزمه‌تكاری ماڵه‌كه‌ی (كۆڵۆ تۆرێ)ـی یاریزانی لیڤه‌رپووله، بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌ی دركاندووه كه خێزانه‌كه‌ی (تۆرێ) زۆر دڵڕه‌قه و مامه‌ڵه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كات و وه‌ك كۆیله سه‌یری ده‌كات.
ئه‌و كچه خزمه‌تكاره به رۆژنامه‌ی Sunـی بریتانیای راگه‌یاندووه كه له ماڵه‌كه‌ی كۆڵۆ تۆرێ كارێكی زۆر ده‌كات و رۆژانه زۆر ماندووه كه‌چی له به‌رانبه‌ردا پاره‌یه‌كی كه‌می ده‌ده‌نێ، ده‌شڵێت: زۆر زۆر له خێزانه‌كه‌ی كۆڵۆ تۆرێ ده‌ترسێم، ئه‌و زۆردڵڕه‌قه له‌گه‌ڵم، ئه‌گه‌ر به (خانم) بانگی نه‌كه‌م توڕه ده‌بێت.
ئالیس سۆییری ته‌مه‌ن 30 ساڵان، له باوكێكی بریتانی و دایكێكی فلیپینییه ده‌شڵێت: هه‌وڵمدا ماڵه‌كه‌ی كۆڵۆ تۆرێ جێبهێڵم، به‌ڵام به‌هۆی كێشه پاسه‌پۆرته‌كه‌م نه‌متوانی ئه‌و كاره بكه‌م.
كۆڵۆ تۆڕی بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك له یانه‌ی لیڤه‌رپوول 90 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت، كه‌چی (ئالیس سۆییر)ـی خزمه‌تكاریان كه رۆژانه 16 كاتژمێر كار ده‌كات ته‌نیا 350 پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت.