به ڤیدیۆ.. وێستهام و ئارسێناڵ یه‌كتریان گۆڵباران كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 33ـه‌مینی پرێمه‌ر لیگ یانه‌ی وێسهام یونایتد میوانداریی یانه‌ی ئارسناڵی له‌نده‌نی كرد و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی ئارسێناڵ له خوله‌كی 18 له ڕێگه‌ی مه‌سعوود ئۆزێلی ناوه‌ڕاستكاری ئه‌ڵمانی به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 35 ئالێكسیس سانچێز، هێرشبه‌ری چیللی گۆڵی دووه‌میشی بۆ تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن زیاد كرد.
ئاندی كارۆل هێرشبه‌ری یانه‌ی وێستهام رێگه‌ی نه‌دا گێمی یه‌كه‌م به كۆتایی بێت و له خوله‌كانی 44 و 47ـی یارییه‌كه دوو گۆڵی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 52 ئاندی كارۆل ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه گۆڵی سێیه‌م وهاتریكی له یارییه‌كه تۆمار كرد و یانه‌ی وێستهامی پێشخست.
له خوله‌كی 70 به‌رگریكاری فره‌نسی لۆران كۆچیلینی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارسێناڵ یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی ئارسێناڵ به 59 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ مایه‌وه، یانه‌ی وێستهامیش به شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 52 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م ده‌بینرێت.