پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دیسان له نێو یاریگه‌ی خۆی نه‌یبرده‌وه
ئه‌مڕۆ له قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له شارۆچكه‌ی پیرمام یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی زاخۆی كرد و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له ڕێگه‌ی ئه‌حمه‌د سالار به لێدانی سزا له گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك پیشكه‌وت، به‌ڵام له گێمی دووه‌م ئاریان عه‌دنان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ زاخۆ یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی تیپێكی تۆقێنه‌ره و هه‌فته‌ی رابردوویش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی دوو سه‌ركه‌وتنی له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی دهۆك و زاخۆ تۆمار كرد، به‌ڵام كاتێك له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی یاریی ده‌كات ئه‌نجامه‌كانی بۆ هانده‌ران و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی دڵخۆشكه‌ر نیین.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌م یه‌كسانبوونه‌وه كۆی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی خوله‌كه بۆ 8 خاڵ به‌رز كرده‌وه، زاخۆیش به شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه.