ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئێمه به‌جێبهێڵه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئێران داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێبهێڵێت و راده‌ستی ئه‌وانی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی حوسێن ده‌هقان، وه‌زیری به‌رگری ئێران، له‌دوای لێدوانێكی جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هات، كه رایگه‌یاندبوو، جموجۆڵه‌كانی ئێران، بوونه‌ته هۆی تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ماڵپه‌ڕی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران، له زاری وه‌زیری به‌ریگری ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان به راستی بیر له سامقاگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، باشتره ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن و برۆن و چیدیكه یارمه‌تی تیرۆریستان نه‌ده‌ن".
به‌رپرسانی باڵای ئێران، به به‌رده‌وامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هاوكاریكردنی گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه چه‌كداره‌كانی سووریا تۆمه‌تبا ده‌كات، كه تاران به "تیرۆریست" ناوییان ده‌بات، له به‌رامبه‌ریشدا، ئێران له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، هاوكاری سه‌ربازی رژێمی سووریا ده‌كات.