له كاتی سه‌ردانی شاندی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا "ریفراندۆمیش قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت"
K24 – هه‌ولێر:
لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان پرسی ریفراندۆم و شەراکەتی نیشتمانی دەبەنە بەغدا و گفتوگۆى له‌سه‌ر دەکەن, ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌مه‌ی پێ خراپه با قسه‌ی له‌سه‌ربكا بزانین بۆ خراپه؟, ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كورد به یه‌ك ده‌نگه‌وه نه‌چێته به‌غدا نه‌چوونی زۆر زۆر باشتره.
دوای گەڕانەوەی شاندەکەی حکوومەت له به‌غدا لایەنە سیاسيیەکان بە پاکێجێکی گشتگیر بە بەشداری سەرجەم لایه‌نە سیاسيیەکان دەچنە بەغداو جگە لە پرسی دابەشکردنی پۆست و مافە دارایی و سەربازییەکانی هەولێر پرسی ریفراندۆم و شەراکەتی نیشتمانيش دەخە بەرباسی لایەنە عێراقیيەکان.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسيی یەکێتيی نيشتمانيى كوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: "ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق باسی هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه بكه‌ن كه ئێمه گله‌ییمان له كوێیه؟، ئایا شه‌راكه‌ت ماوه یان نه‌ماوه له نێوانمان؟".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتیشی: "مه‌سه‌له‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق مه‌سه‌له‌ی پله و پایه و پۆست و ئه‌وه نییه، مه‌سه‌لی مافی شه‌راكه‌تى ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م حكوومه‌ته‌یه، وه شه‌راكه‌ته‌كان ده‌بێ بخوێندرێته‌وه له چیایه؟، له بڕیاری شه‌ڕه له بڕیاری ئاشتییه له پڕۆژه ئیقتیسادییه‌كانه، له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسته, نه‌گه‌یشتووینه‌ته كۆده‌نگییه‌كی باش و پێویسته ئه‌وه چاره‌سه‌ربكرێ".
له باره‌ی پرسی ریفراندۆمه‌وه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وهكرد له‌گه‌ڵ به‌غدا: "ئه‌ویش قسه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت، ئه‌گه‌ر عێراق پێی وایه ئه‌وه خراپه با قسه‌ی له‌سه‌ر بكا بزانین بۆ خراپه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سابیر ئیسماعیل ئەندامی جڤاتی گشتيی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به كوردستان24 گوت: "ئێمه‌ش ئه‌بێ به زووترین كات ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكه‌ین".
سابير ئيسماعيل گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی كورد له‌گه‌ڵ یه‌ك نیازیان پاك نییه و نیازیان باشنییه به‌یه‌ك ده‌نگ و به یه‌ك ره‌نگ و به یه‌ك وشه ناچن بۆ به‌غدا، نه‌چوونیان زۆر زۆر باشتره له‌وه‌ی كه‌وا بچن بۆ به‌غدا دیسان جارێكی‌تر دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ریه‌ك تۆمه‌ت بخاته ئه‌ستۆی ئه‌ویتره‌وه".
م.ح