یاریزانێكی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق كرا
هاوبیر مسته‌فا، یاریزانێكی كورده كه له هێڵی به‌رگری یانه‌ی ماستریخت یاری ده‌كات كه یانه‌یه‌كی پله‌دووی هۆڵه‌ندایه و له ئێستادا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق كراوه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دووجار په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ماستریخت كردووه تا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی یاریزانی یانه‌كه‌یان هاوبیر مسته‌فای ته‌مه‌ن 24 ساڵ بده‌ن تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق به‌شداریی ئۆلۆمپیادی ریۆ دی جاننیرۆی 2016 بكه‌ن، یانه‌كه‌شی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بانگهێشتكردنی ئه‌و یاریزانه‌ی راگه‌یاندووه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و یاریزانه به‌رگریكاری لای ڕاسته و له‌م هێڵه هه‌ڵبژارده‌كه یاریزانی ئه‌م شوێنه‌ی زۆر كه‌مه، بۆیه ئه‌م یاریزانه‌یان بۆ ئه‌م شوێنه ده‌ستنیشان كردووه.