مێسی به‌ره‌و خراپترین مێژوو ده‌چێت
دوای یارییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له لالیگا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ریال سوسیداد، كه دووه‌م شكستی له‌سه‌ریه‌كی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بوو كه هه‌فته‌ی رابردوو كلاسیكۆی ئیسپانیاشی دۆڕاند، مێسی كه خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆره خه‌ریكه به‌ره‌و خراپترین مێژوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ده‌چێت كه 362 خوله‌كه گۆڵی نه‌كردووه.
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای بارسا دوایین گۆڵی خۆی له قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئارسێناڵ بوو كه یارییه‌كه 3 ـ 1 له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ته‌واو بوو، دوایین گۆڵه‌كانی ئه‌و یاریزانه ئه‌و هاتریكه بوو كه پێش 37 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له یانه‌ی رایۆ ڤایكانۆی تۆمار كرد.
له دوایین یاری خۆیدا، مێسی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ریال سوسیداد نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی رزگار بكات و 7 لێدانیشی به ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكرد، به‌ڵام هێڵی گۆڵی نه‌پێكا، به‌گشتی له 2 یاریی رابردوو له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و هونه‌رییه‌وه وه‌ك جاران نه‌ماوه، نه گۆڵێكی پێ كراوه و نه ئه‌سیستێكیشی هه‌بووه.
میدیاكانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نه‌ما و تێهه‌ڵكێشكردنی به خۆدزینه‌وه له باج و كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌دادگا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كه دروست كردووه، له‌وه‌ته‌ی 2011ـه‌وه مێسی تووشی بارودۆخی له‌م شێوه‌یه نه‌بووه.