ریڤاڵدۆ و خانه‌واده‌كه‌ی له مردن رزگاریان بوو
ریڤاڵدۆ ناوه‌ڕاستكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی برازیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌ی خۆی و خێزان و منداڵه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تووشی رووداوێكی گه‌وره‌ی هاتووچۆ بوون و له شاری ساوپاولۆی برازیلی و نزای خواشی كردووه كه له مردن ڕزگاریان بوو.
ریڤاڵدۆی ته‌مه‌ن 43 ساڵان كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ یاریی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه ئێستا به سه‌لامه‌تی خۆی و كچه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵ، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی ماوه‌ته‌وه.
ریڤاڵدۆ، پێشتر نازناوی مۆندیالی 2002 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بردۆته‌وه و یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین یانه‌ی تاقی كردۆته‌وه له‌وانه (سانتا كرووز، مۆگی میریم، كۆنسیانز، كروزیرۆ، ساوپاولۆی برازیلی و ئۆلمپیاكۆس و ئه‌یاك ئه‌سینای یۆنانی، بونیودكوری ئوزبه‌كیستان و لواندای ئه‌نگۆلی).