خەڵكی ھەڵەبجە داوا دەكەن لە داھاتی نەوتی شارەكە سوودمەندبن
K24 - ھەڵەبجە:
كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی سه‌رقاڵی داتاكانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وته لە شاری هه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵك و بەرپرسە ئیدارییه‌كانی پارێزگای ھەڵەبجەش داوا ده‌كه‌ن له داهاتوودا به‌شێك له داهاتی نه‌وت بۆ خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانكردنەوەی ھەڵەبجە تەرخان بكرێت.
لە بارەی بەرھەمھێنانی نەوت و سوودمەندبوونی خەڵكی لە داھاتەكەی لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) ئه‌یوب حه‌سه‌ن، ئابووریناس رایگەیاند: "دەتوانرێت گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان بكرێت، بۆ ئەوەی دەست بكرێت بە ئاوەدانكردنەوەی ھەڵەبجە، ئەو داھاتەی كە لە بەرھەمھێنانی نەوت دەست دەكەوێت كە پێی دەگوترێت پتڕۆڵ دۆلار، بەشێكی بگەڕێتەوە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە و دەست بكرێت بەو پڕۆژانەی كە گرنگن بۆ شارەكە".
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بە (كوردستان24)ی گوت: "بەر لە لێدانی بیری نەوت دەبێ ناوچەكە سوودمەندبێ لە خزمەتگوزارییەكان، بەڵێنیانداوە ھەركاتێك بڕیاریاندا بیرلێبدەن بودجەیەكی تایبەت لە پارەی نەوت تەرخان بكرێت بۆ سنووری پارێزگای ھەڵەبجە".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینەوەی نەوت لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی كردووە، ئه‌و كۆمپانیایه‌ش نزیكه‌ی 8 مانگ ده‌بێت قۆناغی گه‌ڕان به دوای نه‌وتدا له شاره‌كه ته‌واوكردووه و له مانگی هه‌شتی ساڵی ڕابردوودا بۆ تاوتوێكردنی داتاكانی تایبه‌ت به نه‌وتی هه‌ڵه‌بجه گه‌ڕاوه‌ته وڵاتەكەی.