پیكێ مه‌ترسی به‌شدارینه‌كردنی له به‌رانبه‌ر ئاتڵێتیكۆ له‌سه‌ره
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، پیکێ و رافینها بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی یانەکەیان لە بەرامبەر ریال سوسیداد تووشی بووینە، ئەستمە بتوانن لە یاریی رۆژی چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوەی جارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید ببنەوە، کە لە یاریی چوون بارسا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
هێشتا بەشداریکردنی پیکێ لە یارییەکەی ئاتلێتیکۆ یەکلانەبووەتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو بەرگریکارە کەتەلۆنییە نەتوانێت بۆ یارییەکە ئامادە بێت، لویز ئێنریکی ناچار دەبێت لە جێرێمی ماتیۆ و تۆماس ڤێرمایلین یاریی بە یەکێکیان بکات، كه هه‌ردووكیشیان ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاون.
یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی خۆی به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆی برده‌وه.